ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢ی ئاب، بە هۆی دوو ڕووداوی ھاتوچۆوە لەسەر رێگای رانیە- کۆیە، هاوڵاتییەك گیانی لەدەست دا و 17ی تریش بریندار بوون.
محەمەد عەبدوڵڵا لێپرسراوی کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە لە لێدوانیکی رۆژنامەوانی دا ڕاگەیاند " لەسەر ڕێگەی حاجیاوا - چوارقوڕنە لە نزیک گۆڕستانی حاجیاوا دوو ئۆتۆمبیل لە جۆری تایبەت و مینی پاس خۆیان بەیەکتریدا كێشا و بەم ھۆیەوە 14 سەرنشینی ھەردوو ئۆتۆمبیلەکە بریندار بوون.
هەر ئەمڕۆ لەو دەڤەرە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک گوندی شیواشۆکی سنووری کۆیە، ئافرەتێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی تریش بریندار بوون .