قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا داخستنی 27 شوێنی ڕاگەیاند و دەشڵێت "16 شوێن دراونه‌ته دادگا".
له‌و راگه‌یه‌ندراوەدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بە ئاماری لیژنه هاوبه‌شه‌كان له مانگی 7 ی 2019 دا كردووە و ڕایگەیاندووە "لیژنه‌كان سه‌ردانی چوار هه‌زار و 298 شوێنیان كردووه و له پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، له كۆی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێته‌رنه‌رییه‌كانه‌وه 427 شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه و 857 شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە "له ماوه‌ی مانگی رابردوودا به‌هۆی جۆره‌كانی سه‌رپێچیه‌وه 27 شوێن داخراون و 16 شوێنیش به‌هۆی قه‌باره‌ی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه كردوویانه، رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه".
ئەوەش خراوەتەڕوو "له مانگی ته‌مموزی 2019 دا بڕی 55 تۆن و پێنج سه‌د و نه‌وه‌د و حه‌وت كیلۆگرام مادده و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ناوبراوه".
ئەوەش هاتووە "كۆی گشتی بڕی پاره‌ی غه‌رامه‌كراو له‌و مانگه‌دا بریتییه له 23 ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی".