ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق سەر بەهاوپەیمانی نەسر، ئاشکرای دەکات، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له‌پارێزگای موسه‌ننا ئاڵای كوردستانی ره‌تكرده‌وه، گواستراوه‌ته‌وه كه‌ركوك.
عەدنان زه‌رفی پەرلەمانتاری هاوپەیمانەکەی عەبادی، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکردۆتەوە لەسەر گواستنەوەی ئەو ئەفسەرە داوا له وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات ده‌ستبكات به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست دژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی نه‌قیب حسێن عیساویان له موسه‌نناوه گواستوه‌ته‌وه كه‌ركوك.
ئەو پەرلەمانتارە پاڵپشتی ئەو ئەفسەرە دەکات و دەڵێت" ئه‌و كاره‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌فسه‌ره‌كه كراوه پێشێلكردنی یاساكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دادگای ئاسایشی ناوخۆیه و پێویسته بگه‌ڕێنرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه بانگهێشتی وه‌زیری ناوخۆ ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مان".
هەفتەی رابردوو ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی حسێن عیساوی له‌پارێزگای موسه‌ننا و له‌كاتی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوان له بیابانی سه‌ماوه ئاڵای كوردستانی به‌ملی كه‌سوكارێكی ئه‌نفالكراوانه‌وه ره‌تكرده‌وه و داوایلێكرد دایگرێت، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته هه‌رای نایه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ئه‌فسه‌ره‌كه راگیرا و دانیشتوان و ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئهفسهرهكهیان ره‌تكرده‌وه و ته‌ئكیدیان كرده‌وه ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی موسه‌ننا ناكات.