تایلەر سویفت چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو بە ملیۆنان بینەری لایکی دەکەن

تایلەر سویفت گۆرانیبێژی ناسراوی ئەمەریکی و جیهانی کە گەورەتری تۆڕی ئینستاگرامی هەیە لە رووی فانەوە، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو بەملیۆنان هاوڵاتی بینەری دەبن.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام تایلەر سویفت چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو فانەکانی وەسفی جوانییەکەی دەکەن.

تایلەر سویفت کە ئەستێرەیەکی گۆرانی ئەمەریکیە، نوێترین کلیپێکی بەناوی "من" ەوە بڵاوکردەوەو لەماوەی چوار کاتژمێردا ١٨ ملیۆن کەس بینەری بووە.

تایلەر سۆیفت لە ١٣/١٢/ ١٩٨٩ دا لە بەلسیڤینیا لە ئەمەریکا لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵیەوە دەستی بەکاری هونەری گۆرانی وتن و فێربوونی میوزیک کردووە.

لە ساڵی ٢٠٠٦دا یەکەم ئەلبومی خۆی بڵاوکردۆتەوە، دوای ئەو ئەلبومە چەندان ئەلبومی تری بڵاوکردۆتەوە.

ئەلبومەکانی تایلەر، بەیەکێک لە پڕ فرۆشترین گۆرانی بێژەکانی جیهان دادەنرێت، کە زیاتر ٥٠ ملیۆنی ئەلبومی لێفرۆشراوەو ١٥٠ ملیۆنی لێ داون لۆد کراوە.

زیاتر لە ٥٠ خەڵاتی نیشتمانی و جیهانی وەرگرتووە، لە نێویاندا خەڵاتی گرامی لە ساڵی ٢٠١٥ دا وەرگرتووە کە خەڵاتێکی ناوداری جیهانی بواری هونەریە.

لەژیانی کۆمەڵایەتیدا چەند جارێک ژیانی هاوسەری پێکهێناوەو جیابۆتەوە.

بەیەکێک لەو هونەرمەندە جیهانیانە دەناسرێت کە بە ملیۆنەها دۆلاری بەخشیوەتە ئەو وڵاتانەی تووشی کارەسات بوونەتەوە، لەنێوانیاندا وڵاتانی ئەفەریقا.





PM:10:09:08/08/2019