قائیمقامیەتی سلێمانی پلانی جەژنی قوربانی ئاشکراکرد

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ڕایدەگەیەنێت، ئامانج لە دروستكردن و پێكهێنانی لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی  پابەندكردنی شوێنەكانە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی سەرپێچیكردنە لەلایەن هاوڵاتیان.

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (سپی) نێردراوە، رایگەیاندووە" بەهۆی سەردان كردنی لیژنەكان بۆ بازاڕ و شوێنەگشتیەكان و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خزمەتگوزارییانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت دەركەوتووە لە سلێمانی بەشێكی زۆر لە چێشتخانەو ریستۆرانت و هەموو ئەوشوێنانەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆبەسەربردنی كاتێكی خۆش رووی تێدەكەن، پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنن".

ئاشکراشیکرد، ئامانج لە دروستكردن و پێكهێنانی لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، پابەندكردنی شوێنەكانە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی سەرپێچیكردن نەك سزادان و روبەروی كردنەوەیان بە رێكاره یاساییەكان".

ئازاد نەبی وتیشی" لەهەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكاندا‌ دەركەوتووە چێشتخانە، ریستۆرانت، ئۆتێل، میوانخانە و هەموو ئەوشوێنانەی هاوڵاتیان بۆبەسەربردنی كارتێكی خۆش روی تێدەكەن‌ پابەندن بەمەرج و رێناییەكانی كاركردن بەتایبەت تەندروستی و دڵنیابونەتەوە لێیان، ئێستا سلێمانی خاوێنترین شارە لەعێراق و بۆتە پێشەنگ، كەئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشە‌كان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ترهاتۆتە بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد" لەپێناو بەرژەوەندی كاری خۆیان و تەندروستی هاوڵاتیان، هیوادارین ئەو چەند شوێنەی كە سەرپێچییان لێ تۆماركراوە بەهەمان شێوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن".

نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکرد" لە ‌رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی شوێنە ‌گەشتیارەكان دەكەن بۆ پشكنینی ئەو خواردەمەنی و خزمەتگوزارییانەی پێشەكەش بەهاوڵاتیان و گەشتیارن دەكرێت، هەمیشە چاوێكی كراوە دەبن بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان".


PM:03:02:10/08/2019