وێنە.. دەشنێ موراد بە ستایڵێکی نوێوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت

خانمە گۆرانیبێژ و میدیاکارو چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی، دەشنێ موراد لە رێگای بڵاوکردنەوەی وێنەیەکەوە هەوادارانی سەرسام دەکات.

دەشنێ کە ئەو وێنەیەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردۆتەوە، بە ستایڵێکی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت، ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
دەشنێ موراد (لەدایكبووی ١ی كانوونی دووەمی ١٩٨٦) پێشكەشكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی كوردە، لە ساڵی ١٩٩٧دا لەگەڵ بنەماڵەكەی ڕۆشتووەتە وڵاتی ھۆڵەندا و لە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە لە گرووپی سەما بووە، بۆ ماوەی ٢ ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووە. بۆ یەكەم جار لە بەرنامەی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا بە ڕەسمی لە بواری ڕاگەیاندندا دەركەوت، دواییش لە ڕێگەی بەرنامەكانی «دەشنێ شۆ» و «كۆڕەك ستار»ی كەناڵی كۆرەك تیڤییەوە درێژە بەكاری ڕاگەیاندن داوە.

گۆرانیی «ھێلا ھۆپ» سەرەتای كاری ھونەریی بوو، ئەم گۆرانییە لە گۆڕەپانی ھونەری كوردیدا دەنگدانەوەیەكی گەورەی ھەبوو، ئەمەش بەھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سەماكردنە ڕۆئاواییەكەی لە میانی ڤیدیۆ كلیپەكەیدا بوو.




PM:08:42:10/08/2019