وێنە.. ساز ئاسۆ بەم شێوەیە پیرۆزبایی جەژن دەکات

ساز ئاسۆ، خانمە بێژەرو فاشیۆنی ناسراو بەبۆنەی جەژنەوە چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوەو پیرۆزبایی لە هەوادارانی دەکات.

ساز ئاسۆ کە هەمیشە ستایڵی دەگۆڕێت و زۆربەی کاتەکان بە جلوبەرگی جیاوازو رەنگ تۆخەوە دەردەکەوێت، لە نوێترین وێنەی لە ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو پیرۆزبایی لە فانەکانی دەکات.

ساز ئاسۆ دەرچووی بەشی بزنسی زانكۆی ئەمریكییە لە شاری سلێمانی لە دایكبووی ساڵی 1993 و پێشتر وەك بێژەر لە كەناڵی ئێن ئاڕتی كاری دەكرد و لە چاوپێكەوتنێكیشدا دەڵێت كە ئەو خۆشەویستی نییە، بەڵام هیچ كەسێك نییە لە ژیانیدا یەكێكی خۆشنەویستبێت.



PM:09:34:10/08/2019