ڤیدیۆ.. مەلایەک هێرش دەکاتە سەر ماریا هەورامی و گۆرانییە نوێکەی

دوای بلآوبوونەوەی گۆرانییە نوێکەی ماریا هەورامی کە لە سلێمانی تۆماری کردبوو لەناو شەقامێکدا، مەلایەک بەناوی مەلا " هەڵۆ"وە هێرشێکی توند دەکاتە سەری، رێکخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی داوا دەکەن کە داواکاری گشتی داوایی یاسایی لە دژی ئەو مەلایە بجوڵێنێت.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک ڤیدیۆیەک بلآوکراوەتەوە کە مەلایەک بەناوی " هەڵۆ "وە بەشێوەیەکی دوور لە " عورف و عادات و دوور لە هەموو زمانێکی شارستانی " وەک چالاکوانان ئاماژەی بۆ دەکەن، هێرشێکی توند دەکاتە سەر ماریا هەورامی و دوا گۆرانیی کە بەبۆنەی جەژنەوە بلآویکردەوە.

بەرامبەر هێرشی ئەم مەلایە، رێخراوەکانی ژنان و کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانانی لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان داوا دەکەن کە داواکاری گشتی بێتە دەنگ دژی ئەو مەلایەو داوای یاسایی لە دژی بجوڵێنن.

ئەو رێکخراوانەو چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەو مەلایە لە سێ لاوە تۆمەتبارە، لایەکیان هێرش دەکاتە سەر ماریا وەک رەگەزی " مێینە "، لایەکی تریان هێرش دەکاتە سەر ئەو هونەرمەندەو هونەرەکەی، لە کۆتا جاریشدا هێرشدەکاتە سەر ماریا وەک دیالێکتی هەورامی کە بەشێکی راستەقینەو زیندووی نەتەوەی کورد.

دوو رۆژە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکان لە دژی قسەکانی ئەو مەلایە بەسەدان کۆمێنت و فایلی دەنگی و وێنە دژی بلآودەبێتەوەو، هەروەها لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان هەڵمەت رێکخراوە بۆ بەرگریکردن لەو هونەرمەندە.



PM:09:29:13/08/2019