دوێنێ چوارشەممە 14ی ئابی 2019 ، سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران، لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی ناوەندەکە کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە "قسەكردن لەسەر بارودۆخی كوردستانو ئێرانو ناوچەكە جەختیان لەسەر چڕوپڕتركردنی كارو ئەركەكانی ناوەندی هاوكاریی كردەوە".
لەبەشێكی كۆبوونەوەكەدا ناوەندی هاوكاری پشتیوانی خۆی بۆ 14 هەڵسوڕاوی مەدەنیو 14 هەڵسوڕاوی بواری ژنان لە ئێران دەربڕی كە لەبەیاننامەیەی جیاجیا بە ئاماژە بە دژە ژنبوونی رژیمی كۆماری ئیسلامی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بەشێوازی هێمنانەو دوور لە توندوتیژی دژی كۆماری ئیسلامی دەوەستنەوەو داوای دەستلەكاركێشانەوەی عەلی خامەنەیی، رابەری رژیمیش دەكەن.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەی ناوەندی هاوكاریی، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران وەك بەرپرسی دەورەیی ناوەند كاروچالاكییەكانی دەورەی داهاتووی پێسپێردرا.