پێنج ساڵ بهرلهئێستا، چەکدارانی داعش له چهند قۆڵێكهوه پهلاماری گوندی كۆجۆیان داو نزیكهی 1300 هاووڵاتی ئێزیدیان لهو گونده كۆمهڵكوژو بێسهروشوێن كرد.
پێنج ساڵ لەمەوبەر و بە دیاریکراوی لەم ڕۆژەدا لەدرێژەی هێرشی سەر شنگال گوندی کۆجۆی سەر بە قەزای شنگال کۆمەڵکوژ کرا و ژمارەیەکی کەم لە هاوڵاتیانی توانیان خۆیان دەرباز بکەن.
لەو گوندەدا 1،750 کوردی ئێزدی دەستبەسەرکران و لەنێو قوتابخانەی گوندەکە کۆکرانەوە. دواتر ژن و پیاوەکان لە یەکدی جیاکرانەوە.
چەکدارانی داعش 480 پیاویان لە 14 گۆڕدا کۆمەڵکوژ کرد، بەڵام 19 کەس لەو کۆمەڵکوژییەدا رزگاربوون. 670 ژن و منداڵیش دوا ئەوەی رفێندرا، رزگارکران. یەکێک لەوانە نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە خەڵکی هەمان گوندە.
گوندی کۆجۆ 30 کیلۆمەتر لە ناوەندی شنگالەوە دوورە. پێشتر لە 200 ماڵ پێکدەهات، ههرچهنده دوابهدوای ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنهوهی موسڵ، تهواوی ناوچهی شهنگال له تیرۆرستانی داعش پاككرایهوه، بهڵام تا ئێستا بهشێكی زۆری دانیشتوانی گوندی كۆجۆ نهگهڕاونهتهوه بۆ زێدی خۆیان.