فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كه‌مین كاروانى حاجيیان بۆ هه‌رێمى كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت و داوایه‌ك ئاڕاسته‌ى هاوڵاتیان و کەسوکاری حاجییان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی گه‌یشتۆته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، وابڕیاره كاتژمێر حه‌وتى به‌یانى سبه‌ینێ شه‌ممه یه‌كه‌مین كاروانی حاجيیان بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كه به‌مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له‌حاجيیان سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه نه‌كه‌ن و نه‌بنه هۆكار بۆ دروستبوونی گرفتی هاتوچۆی گه‌شتیاران و هاوڵاتیانی تر، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی دروستكردن له‌سه‌ر بازگه و شه‌قامه‌كانی فڕۆكه‌خانه و تاسڵوجه – سلێمانی".
فڕۆکەخانەی سلێمانی دەشڵێت "هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ین كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه به‌باشترین خزمه‌تكردن و له كه‌مترین كاتدا كاروباره‌كانی حاجيیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه ڕاده‌په‌ڕێنن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاریان".