حکومەتی ئاکەپە سەرۆکی سێ شارەوانی گەورەی دوورخستەوە

جارێکی تر حکومەتی ئاک پارتی دەستیکردووە بە لادانی سەرۆکی شارەوانییە کوردیەکان لە باکوری کوردستان، لە دوا هەوڵداسەرۆکی سێ گەورە شاری باکوری کوردستان دوورخستەوە.

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد عەدنان سەلجوق مزراكلی، ئەحمەد تورك هاوسەرۆكی شارەوانی مێردین و بەدیعە ئۆزگۆكچە ئەرتان هاوسەرۆكی شارەوانی وان لەكارەكانیان دوورخرانەوە و لە بری ئەوان قەیوم دەستبەكار بوو.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا بە پاساوی پەیوەندیی هاوسەرۆكی شارەوانییەكان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان دەركراوە.

وەزارەتەكە ئەوەشی خستەڕوو كە 418 كەسیشیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەكەكە دەستگیر كردووە.



AM:09:42:19/08/2019