به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه به‌هۆی روداوێكه‌وه ماوه‌ی كاتژمێرێكه رێگای سلێمانی- ده‌ربه‌ندیخان له سه‌ر شاخی به‌رانان داخراوه.
هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە سەر ڕێگای (دەربەندیخان – سلێمانی) لە سەر شاخی بەرانان كە تێیدا ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر كۆنترۆڵی لە دەستداوە و خۆی كێشاوە بە پەرژینی ڕێگاكەدا و پاشان لە سەر ڕێگاكە مەقەستی كردووە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی ڕێگاكە دروست كردووە".
ڕاشیگەیاند "تیمەكانی هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان لە هەوڵی ڕێكخستنی هاتوچۆی شۆفێران و كردنەوەی ڕێگاكەدان".