وەزارەتی ئەوقاف داوایەکی لە هێزە ئەمنیەکان هەیە

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان بەیاننامەیەكی بڵاو كردەوە داوای لە هاوڵاتیان كرد هەر كەس زانیاری هەیە لەسەر بكەرانیئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە چەند رۆژی رابردوو بڵاو كرایەوە بیداتە وەزارەتەكەیان. 


لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی كوردستان رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوو ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  بڵاوبووەتەوە تیایدا دووكەسی نابەرپرس و لە ھەموو ئادابێكی ئایینی كۆمەڵایەتی مرۆڤی، بێ رێزی بە ھەندێ نووسراوی ئایینی دەكەن كە لەسەر رێگەیەك دانراوە، گەرچی كەسەكان و شوێنەكە نەزانراوە كوێیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەتووندی ئیدانەی ئەو جۆرە كردەوە تێكدەرانە دەكەین. 


دەقی بەیاننامەكە: 
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

لە دوو رۆژی رابردوو ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  بڵاوبووەتەوە تیایدا دووكەسی نابەرپرس و لە ھەموو ئادابێكی ئایینی كۆمەڵایەتی مرۆڤی، بێ رێزی بە ھەندێ نووسراوی ئایینی دەكەن كە لەسەر رێگەیەك دانراوە، گەرچی كەسەكان و شوێنەكە نەزانراوە كوێیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بەتووندی ئیدانەی ئەو جۆرە كردەوە تێكدەرانە دەكەین كە ئاشتی كۆمەڵایەتی تێكدەدەن.

بۆیە ئەركی ھەموو هاوڵاتیەكە بەبێ جیاوازی ھەر زانیارییەكیان ھەیە دەربارەی بكەرانی ئەم رووداوە، ئاگاداری ئێمە وەك وەزارەت بكەنەوە تاوەكو لە ڕێگەی یاساوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەین.

داوا لە دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەكەین تاوانباران بدۆزنەوە بەسزای خۆیانیان بگەیێنن، ھاووڵاتیانی ئازیزی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە كاری لەپێشینەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و پێكەوەژیانی ھەموولایەكە و بەڕێوەبەرایەتی یاسایی ڕێكاری پێویست ئەنجام دەدات.

وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی
25-8-2019



PM:09:14:25/08/2019