وەزارەتی ئەوقاف كۆتا وادەی گەڕانەوەی حاجیانی ڕاگەیاند

وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند تا ئێستا 6332 حاجی گەیشتونەتەوە هەرێمی کوردستان، ئەوانی دیکەش تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتو دەگەڕێنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست  (سپی) کەوتووە، ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا تەنها ٨٠٠ حاجی لە وڵاتی عەرەبستانی سعودیە ماون ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ ⁄ ٨ ⁄ ٢٠١٩ كۆتا كاروانە و سەرجەم حاجیان دەگەرێنەوە.

دەربارەی تەندروستی و بارودۆخی حاجیانی هەرێم وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە" لەو  7132حاجیەی هەرێم کەسەفەری حەجیان کردبو، دو حاجی کورد کۆچی دواییان کردوە، خۆش بەختانە ھیچ نەخۆشیەکی ترسناک لەنێو حاجیاندا روینەداوە".
ئەمە لەكاتێكدایە، حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەوڵاتی سعودیە مانەوە .

ئەمە لەكاتێكدایە، حاجیانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەوڵاتی سعودیە مانەوە .



PM:07:45:26/08/2019