بەڤیدیۆ: تۆمەتبارێک لە ئاکرێ دەستگیرکرا

پۆلیسی دهۆک تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە ٥٦ ملیار دینار دەستگیرکرد.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ ی ئابی ٢٠١٩ لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە" تۆمەتبارێک لە ناحییەی بجیلی سەر بەقەزای ئاکرێ بەتۆمەتی دزینی زیاتر لە ٥٦ ملیار دینار دەست بەسەرکرا".

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دەستگیرکراوەکە تۆمەتبارە بەدزینی ٣٧ ملیۆن دیناری عێراقی و ١٥ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری ئەمریکی، پاش دەستگیرکردنیشی، پۆلیس بڕە پارە و چەکەکەی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.




PM:02:44:27/08/2019