سوپای پاسداران ماڵی كوردێك بە چەكی قورس خاپور دەكەن

شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزێكی سوپای پاسدارانەوە لە گوندێكی سەر بە سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ماڵێك بە چەكی قورس خاپور دەكرێت و دوو پێشمەرگەی حزبی دیموكراتیش شەهید دەبن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە "سپی" ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو هێزێكی سوپای پاسداران لە گوندی قەلەڕەشی سەر بە شاری سەردەشت هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك كە تیمێك لە پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستانی تێدابووە".

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكرد "ڕووبەڕووبوونەوە دروستبووە و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان شەهیدبوون و كوڕی خاوەن ماڵەكەش برینداربووە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكرد كە هێزەكەی سوپای پاسداران بە چەكی قورس ماڵەكەیان خاپور كردووە و  چەند كەسێكیان لە گوندەكەش دەستگیركردووە.



AM:11:25:28/08/2019