میدیای فەرمیی یەکێتی لە زاری ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی حزبەکەوە رایگەیاند ڕۆژی ٥ی ئەیلول کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی ئەنجام دەدرێت.
رەهبەری سەید برایم باس لەوە دەکات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی دیاریكردنی ڕۆژی به‌ستنی كۆنگره ده‌كرێت و چه‌ند تهورێكیش، بەتایبەتیش لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسی كه‌ركووك، قسەیان لەسەر دەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردن لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستە حزبی و حکوومییەکان.
وا بڕیار بوو رۆژی ٥ شەممە ٢٩ ی ئاب کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی سازبکرێت، بەبێ دیاریکردنی هۆکارەکەی کۆبوونەوەکە سازنەکرا.