نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاڵپشتی کردن لە عێراق دەکات

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایش " داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی هەڵسانەوەی عیراقی دوای شەڕ".

هێنیس پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیکگرتووەکان لە عێراق لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێک لەسەر دۆخی عێراق رایگەیاند "  تەواوکردنی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا و هەولێر و باشبونی پەیوەندیەکانی نێوان بەغدا و ‌هەولێر ڕێگا خۆشدەکات بۆ گفتوگۆیەکی قوڵ دەربارەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان و نیازپاکی هەموو لایەنەکانی کەرکوک کە پیشانیاندا بۆ ئاسایی کردنەوەی باردۆخی شارەکە ئاماژەیەکی هاندەرە".
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان سەبارەت بە شەنگال، داوای لە هەردو دەسەڵاتی فیدراڵی و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کرد کە بە خێرایی کاربکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی جیاوازەکانیان لە پێناو دانیشتوانی ناوچەکە.

پلاسخارت دەڵێت "کەمی پاڵپشتی دارایی بۆ پرۆسەی سەقامگیری لە دوای شەڕ و بەهاناوەهاتنی مرۆیی کە لە یەکەمیان کورتهێنانی 300 ملیۆن دۆلارە و ئەوی تریان کورتهێنانی 500 ملیۆن دۆلار هەیە، ئەمەش بۆتە مەترسی لەسەر هەڵسانەوە و بونیاتنانەوەی وڵاتەکە. 

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، نزیکەی چوار ملیۆن و 300 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی گەڕاونەتەوە سەر زەویەکانی خۆیان، بەڵام پرۆسەکە سست بوە و پێداویستییەکان لە ئاستی پێویستدا نییەو لاوازە. 
 
لە درێژەی قسەکانیدا نۆێنەری نەتەتەوەیەکگوتی "نزیکەی یەك ملیۆن 600 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی هێشتا بە پەرۆشەوە دەڕواننە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵی خۆیان بە شێوەیەکی سەلامەت و شکۆمەندانە."

 هەروەها وتیشی "چاکسازی لە کەرتی ئاسایشدا پێویستە و قبوڵنەکردنی لایەنی چەکدار لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت رێگایەکە بۆ پێشەوە."



PM:10:34:29/08/2019