پۆلیسی ڕاپەڕین بەدوای گەنجێکدا دەگەڕێت

پۆلیسی راپەڕین ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێك زانیاری لەسەر گەنجێكی ونبوو هەیە كە 5 پێنج ڕۆژە نەگەڕاوەتەوە ماڵەكەی، پەیوەندییان پێوەبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کە تیایدا هاتووە "گەنجێك بەناوی ( سامرەند نجم الدین علی ) لەدایكبووی ساڵی 1998، پیشەی كاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ئاشتی، وون بووە و بە وتەی كەسوكارەكەی لە ڕۆژی 5 شەممە دوای عەسر پاش ئەوەی لە ماڵەوە چووەتە دەرەوە تائێستا نەگەڕاتەوەتەوە".

ڕاشیگەیاند" بۆ مەبەستی دۆزینەوە، كەسوكاری گەنجەكە سكاڵایان لە بنكەی پۆلیسی قەڵادزێ تۆماركردوە".

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوەكەیدا، داوا لە هاووڵاتیان دەكات، هەر كەسێك زانیاری لە بارەیەوە هەیە، پەیوەندی بكات بە بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر بە ژمارە مۆبایلی 07707978474.


PM:02:17:31/08/2019