سوپای پاسدارانی ئێران ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و دەڵێت "تاران گورزێكی وێرانكه‌ر له هه‌ر لایه‌نێك ده‌وه‌شێنێت، كه نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی بۆ جه‌نگ هان بدات".
قادر ره‌حیم زاده، فه‌رمانده‌ی باره‌گای "خاتم الأنبیاء" له سوپای پاسداران بە ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاند، "حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی رۆڵه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه، بزووتنه‌وه‌ی "أنسار الله"ـی حوسیش یه‌ك ملیۆن هاووڵاتی یه‌مه‌نی شۆڕشگێڕ له‌خۆ ده‌گرێت و له رووی بیروباوه‌ڕه‌وه شانبه‌شانی ئێران له رووی نه‌یاران ده‌وه‌ستنه‌وه".
ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوودا ئێران له سووریا خه‌رجی كردووه، به‌ر له هه‌موو شتێك خزمه‌تی ئامانجه پیرۆزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندهی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات، كه به به‌راورد به‌و ده‌ستكه‌وته سیاسی، ئه‌منی و به‌رگرییانه‌ی ئێران به‌ده‌ستی هێناون، بڕێكی یه‌كجار كه‌می خه‌رج كردووه".
ده‌شڵێت "تاران به وڵاتانی دراوسێی راگه‌یاندووه، ئێران هه‌ر پێگه‌یه‌ك ده‌كاته ئامانج، كه هێرشی لێوه بكرێته سه‌ری"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له هه‌ر جه‌نگێكدا كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی دوژمنان و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌كه‌ونه ژێر كۆنترۆڵی ئێمه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه ده‌كه‌ونه به‌ر ئاگربارانی ئێران".