میسی و سوارێز دەگەڕێنەوە

هەریەکە لە میسی و سوارێزی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دەگەڕێنەوە بۆ مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان.

پاش پێکانی هەردو یاریزان و بێبەشبوونیان لە چەند یارییەکی خولی ئیسپانیا بە تایبەت کە میسی تا ئێستا بەشداری هیچ یارییەکی نەکردووە، بەڵام دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمرۆ رایگەیاندووە، میسی بۆ یاری هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا بەشداری یاریەکە دەکات و پێش سوارێز زیاتر ئامادە دەبێت.

هەروەها سوارێزیش دەتوانێت بەشداری هەفتەی چوارەم بکات ، بەڵام میسی بەباشی دەگەڕێتەوەو بۆیەکەمجار بەشداری لالیگا دەکات لەم وەرزە.



PM:08:50:05/09/2019