کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی
سەرکردایەتی یەکێتی بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی کۆنگرە دەستیپێکرد.
کۆبونەوەیە ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتی لە سلێمانی لەبارەگای یەکێتی نیشتیمانی دەستیپێکرد، و لەکۆبونەوەکەدا پرسی
بەستنی کۆنگرە و دیاریکردنی کاتێک بۆ بەستنی کۆنگرەی ئەو حیزبە تاوتوێ دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی
سیاسی یەکێتی بۆ هەمان مەبەست کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا و بریاری یەکلاییکردنەوەی
کاتێک بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی دایە دەست سەرکردایەتی حیزبەکەی.