گەڕانی هێزی هاوبەشی ئەمەریکی و تورکی لەناوچەی ئارام دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ ٨ ی ئەیلول بۆ یەکەمجار هێزی پیادەی هاوبەشی ئەمەریکاو تورکیا لە ناوچەی ئارام دەستیان بەگەڕان کرد.

میدیاکانی رۆژئاوای تورکیا ئاماژەیان بۆ جوڵەی ئەو هێزەکرد لە ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان کە بۆیەکەم جار پێکەوە چاودێری ناوچەکە دەکەن.

بەپێی رێککەوتنی ئەرمەریکا و تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات ناوچەیەکی ئارام لە رۆژهەلاتی فورات بەقولآیی ٥ کم تا ١٤ کم بەدرێژای سنور لەگەڵ تورکیادا دادەمەزرێت و هێزەکانی ئەمەریکا و تورکیا چاودێری ئەو ناوچەیە دەکەن، هەرچی هێزەکانی سوریای دیموکراتە چەکە قورسەکانیان پاشەکشە پێکردووەو دۆخی ئەمنی ناوچەکەیان بە هێزەکانی ناوچەکەو ئاسایش سپاردووە. 



AM:09:56:08/09/2019