خانمە مۆدێلی کورد (ڕێژنە هێمن) ناسراو بە هەیفا وەهبی شاری سلێمانی نوێترین وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە.
خانمە ئەکتەر و مۆدێلی کوردستان ڕێژنە ئەمین لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە، کە دەبێتە جێی سەرنجی فانەکانی و زۆربەیان بە جوانییەکەی سەرسامن، هاوکات رێژنە دەڵێت (خۆت بە، پێویست ناکات خەڵک تۆی بەدڵ بێت، تۆش پێویست ناکات بەلاتەوە گرنگ بێت).
ڕێژنە ئەمین، یەکێکە لەو کچە ئەکتەر و مۆدێلانەی لە زۆرێک لە ڤیدیۆ کلیپەکاندا دەبینرێت، تەمەنی ٢٠ ساڵە و خەڵکی شاری سلێمانییە و زیاتر لە ١٥٠ هەزار فانی هەیە و خوشکی خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژ (کریستال)ە.