"موچەی بڕاوی کەمئەندامان لەم مانگەوە دەگەڕێتەوە"

وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند ئەو 13 کەمئەندامەی کە موچەکانیان بڕدراوە لەم مانگەوە موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت و دەشڵێت، دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان لە ڕێگەی پسوڵەوە دەبێت. 

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە "سپی" ڕاگەیاند" لەبارەی گەڕانەوەی موچەی ئەو 13 کەمئەندامەی کە موچەکانیان بڕدراوە وتی، "لەم مانگەوە موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت".

وتەبێژی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو دابەشکردنی موچەی کەمئەندامان دەبێت بە پسوڵە و لەم مانگەوە کەمئەندامان لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکەدا موچە وەردەگرن و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکیان پێکهێناوە.

وتیشی "وادەی دابەشکردنی موچە لەئێستادا دیارنیە، بەهۆی تەواونەبونی پسوڵەکان کە لیژنەکان ماوەی دوو هەفتەیان دیاری کردبو بۆ دابەشکردنی بەسەر کەمئەنداماندا".



PM:02:22:08/09/2019