ده‌زگای لوتكه بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران، له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی گه‌نجێكی كورد له‌شاری كرۆتۆنی ئیتاڵیا زانیاری ورد ئاشكراده‌كات و دەشڵێت تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ هەرێم.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگاكه "رۆژی 7-9-2019 له‌شاری كرۆتۆنی ئیتاڵیا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ كه له‌دایكبووی شاری هه‌ولێره و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادقی سه‌ر به‌شاری سلێمانییه، ده‌كه‌وێته ژێر شه‌مه‌ندۆفێرێك و گیان له‌ده‌ستده‌دات"، ئاماژه به‌وه‌شدراوه، له‌لایه‌ن 3 هاوڕێی كۆچبه‌ری كه له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدابوون، كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه و ئه‌وانیش بۆ سۆراغ و به‌دواداچوونی رووداوه‌كه په‌یوه‌ندیان به‌ده‌زگای لوتكه‌و كردووه.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه بۆكاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران رایگه‌یاندوه: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن له‌پێناو ئه‌وه‌ی به‌زووترین كاتدا ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ خاكی كوردستان، هاوكات سه‌باره‌ت به‌تێچوونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه.
سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه وتیشی: به‌سوپاسه‌وه ئه‌ركی تێچوونی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ته‌رمه له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت، وه‌كو چۆن له‌پێشتریشدا بۆ ئه‌م رووداوه نه‌خوازراوانه هه‌میشه هاوكارو پاڵپشتی ئێمه‌و په‌نابه‌ران بووه.