بەوێنە.. ئینسا بە جلوبەرگەکەی ئینیستاگرام دەهەژێنێت

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، ئینسا هاجیا، بە ستایلێکی جیاواز دەردەکەوێت و سەرنجی فانەکانی ڕادەکیشێت.

خانمە گۆرانیبێژی ئەلبانی ئینسا هاجیا، لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام نوێترین وێنەی خۆیی بڵاودەکاتەوە، کە بە شێوازێکی سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت.

ئینسا کچە گەنجی گۆرانیبێژی ئەلبانی، ئەگەر چی تەمەنێکی کەمی هەیە، بەڵام خاوەن هەوادارێکی زۆرە و کلیپەکانی زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە، لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٥ لە تیرانیایی پایتەختی ئەلبانیا لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە گۆرانی دەڵێت، بەهۆی ڕووخساری و جلوبەرگە وروژێنەرەکانی زوو لە وڵاتەکەی و چەند وڵاتێکی دیکە ناسرا.

گۆرانیبێزی یانەی شەوانە ئینسا، لە ١٧/٣/٢٠١٩ لە هۆتێل (ڕۆتانا) ی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کۆنسێرتێکی ئەنجامدا، کە خاوەنی هەوادارێکی زۆر بوو.




PM:02:26:10/09/2019