ترەمپ و کیم جۆن ئون کۆدەبنەوە

ئۆفیسی سەرۆکی کۆریای باشوور مون جەنی ئین ڕایگەیاند واپێشبینی دەکرێت لەمیانەی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا مون لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆببێتەوە.

کو مین جۆنگی وتەبێژی مون وتی لەمیانەی سەردانەکەی موندا بۆ نیویۆرک بەمەبەستی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سیئۆل و واشنتن پێکەوە کاردەکەن بۆ دیاریکردنی کاتێک بۆ کۆبوونەوەکە.

کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان 22 و بۆ 26 ی مانگی نۆدا بەڕێوەدەچن.

ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی کۆریای باکوور ئارەزووی دەربڕی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ناوەکی لەگەڵ ئەمەریکادا.



PM:02:24:13/09/2019