قۆناغی سێهەمی پارەی جوتیاران دەگاتە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و دانەوێڵەی سلێمانی بڵاویکردەوە، قۆناغی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سلێمانی کە بڕەکەی ٢٠ ملیار دینارە گەشتووەتە هەرێم.

 محەممەد حەسەن بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و دانەوێڵەی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو پارەیەی گەیشتووە رۆژی یەکشەممە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و دانەوێڵەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" رایگەیاند" بڕی ئەو پارەیەی جوتیاران کە گەیشتووە ٢٠ ملیار دینارە بۆ پارێزگای سلێمانی".
 
ناوبراو ئاشکرای دەکات، جووتیاران دەتوانن رۆژی یەکشەممە ١٥ی ئەیلول پارەکانیان وەربگرن، چونکە ئەوان چەکی خەرجکردنی ئەو پارەیەیان بەسەر سایلۆکانی چەمچەماڵ رانیە، سەیدسادق، پیرەمەگروون، هەڵەبجە و گەرمیاندا دابەشکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەغدا چەکێكی دیکەی بانکی کە بڕەکەی ١٧ ملیار دینارە بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە، دوای ئەوەی رێکارە بانکییەکان تەواو دەکرێن هەفتەی داهاتوو ئەو پارەیەش بەسەر جووتیاراندا دابەشدەکرێت.

کۆی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٩ لە سنووری پارێزگای سلێمانی ٧١ ملیار و ٥٥٥ ملیۆن دینارە، بەو چەکە ١٧ ملیار دینارەش کە گەشتووەتە هەرێم، تائێستا نزیکەی ٥٢ ملیار دیناری لەلایەن عێراقەوە خەرجکراوە.




PM:10:14:13/09/2019