دەوامی قۆناغی یەکی بنەڕەتی گۆڕانکاری تێدا دەکرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی نوێ له‌باره‌ی خوێندكارانی پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تیه‌وه جێبه‌جێده‌كات و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ش ورده‌كاریی پڕۆژه‌كه ئاشكراده‌كات.
مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند"سه‌ره‌تای خوێندن له‌پۆلی یه‌كه‌مدا زۆر ناسك و گرنگه، بۆیه پێویسته هاوكارییه‌كی توندوتۆڵ هه‌بێت له‌نێوان ئیداره‌ی قوتابخانه‌و كه‌سوكاری قوتابیاندا".
وتیشی "له‌به‌رئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی منداڵ له‌ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه گۆڕانكارییه‌كی ئێجگار گرانه لای منداڵ، چونكه له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی دیاریكراودا ده‌ژی كه ژماره‌یان له‌په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕناكات، به‌ڵام له‌قوتابخانه له‌پۆله‌كه‌یدا كۆمه‌ڵێكی زیاتر منداڵ ده‌بینێت كه هه‌ندێكیشیانی هه‌ر نه‌ناسیوه، ئه‌و گۆڕانكارییه‌و ده‌یان گۆڕانكاری دیكه‌ش له‌ناوه‌نده‌كان، بۆ منداڵ سه‌رسوڕهێنه‌ره، كه‌واته گۆڕانكاری له‌ماڵێكه‌وه بۆ قوتابخانه پێویستی به‌هاوكاری یارمه‌تی هه‌یه له‌نێوان خێزان و قوتابخانه‌دا".
ناوبراو باس له‌وه‌ش ده‌كات "زۆر له‌په‌روه‌رده‌ناسه‌كان ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌قۆناغی (شیر بڕینه‌وه‌ی دوه‌م) ناوده‌به‌ن، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ژینگه‌ی ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی قوتابخانه ببه‌ستێت به‌یه‌كه‌وه قوتابیان توشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌بن به‌رامبه‌ر به‌قوتابخانه، پێویسته مامۆستایانی پۆلی یه‌كه‌م و ئیداره‌ی قوتابخانه به‌گشتی، دایكان و باوكانیش به تایبه‌تی ڕه‌چاوی (قۆناغی ئاماده‌كردنی گشتی) بكه‌ن".
وتیشی: ئه‌م قۆناغه تایبه‌ته به‌پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی كاته‌كه‌ی له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی ده‌وامه‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ماوه‌ی مانگێك ئه‌ویش هه‌نگاوه‌كانی كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م قۆناغه‌یه به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتیشی: ئه‌گه‌رچی له‌ڕۆژی 21ی 9 خوێندكاران ده‌چن بۆ خوێندنگه‌كانیان، به‌ڵام پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی ڕۆژی 1ی 10 ده‌بێت بچن بۆ خوێندنگه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌كه‌سوكاریاندا.
PM:12:47:21/09/2019