عەفرین: خوێندنی تورکی کرا بەزۆر


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی عەفرین لە ڕۆژئاوایی کوردستان ڕایگەیاند" لەهەموو قوتابخانەیەک خوێندنی زمانی کوردی ئارەزوو مەندانەیە، بەڵام خوێندنی عەرەبی و تورکی زۆردارییە".

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩ مستەفا شێخۆ، ئەندامی ڕێکخراوی مافی مرۆف لە عەفرین ڕایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی عەفرین وەکو درێژەپێدان بەبەرنامەی بەبەرنامەی دژایەتیکردنی زمانی کوردی لە عەفرین بڕیاری داوە، کە ئیتر زمانی کوردی ئارەزوومەندانەیە و خوێندکاران دەتوانن بیخوێنن یان نەیخوێنن، بەڵام خوێندنی عەرەبی و تورکی ناچارن بیخوێنن. 

هاوکات ئەو ئەندامەی ڕێکخراوی مافی مرۆف ڕاشیگەیاند، تورکیا زانکۆی تورکی لە عەفرین کردۆتەوە و تیایدا بەزمانی تورکی دەخوێنرێت و داب و نەریت و سیاسەتی تورکیا بڵاودەکرێتەوە. 

لەدوای داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورکیاوە، بەهەزاران کەسی شارەکە ئاوارەبوون و عەرەبەکانیش گواستراونەتەوە بۆ عەفرین. 



PM:09:43:23/09/2019