وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی ترێ قەدەخە دەکرێت


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەکردنی ترێ قەدەخە دەکرێت، لەبەر ئەوەی  دەبێت بەرهەمە خۆماڵییەكان لەنێو بازاڕەكاندا ساخبكرێنەوە.".  

رۆژی دووشەممە٢٣ ی ئەیلولی ٢٠١٩  لە کۆنفرانسێكی رۆژنامەڤانیدا لە شاری هەولێر، حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" لە درێژەی هەوڵەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی نرخی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە كێڵگە پەلەوەریەكان و گەنجینە ساردكەرەوەكان، هەروەها هەوڵەكانمان بەردەوام دەبن بۆئەوەی ئەو بەرهەمانەی بە نایاسایی دێنە ناو هەرێمەوە بە یەكجاری قەدەخە بكرێن". 

وتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: لە ١٣٠ دینارەوە بۆ ٣٠ دینار کەمکراوەتەوە بۆ هەر كیلۆواتێك، ئەوەش وەکو هاندەرێك بۆ زیادبوونەوەی بەرهەمەكانی پەلەوەر لە هەرێمی کوردستان باسکرد. 
 
لە جیهاندا بەڕێژی لەسەدا ٨٠  بەرهەمی ترێ بۆ دروستکردنی شەرابە و، لەسەدا ١٣ ی بۆ خواردنی فرێشە، هەروەها لەسەدا ٧ یشی بۆ شەربەت و دۆشاو بەکاردێت. 
 


AM:10:14:24/09/2019