هەولێر...كەسێك دایكی خۆی كوشت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند كەسێكی بە ڕەگەز عەرەب دایكی خۆی كوشتووە و دەستگیركراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیاندراوێكی لە پەیجی فەرمیی خۆی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە "لە بەرواری 15/9/2019دا، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گوندی مورتكە، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت كەوا كەسێك بە ناوی (خ، ا، ڤ) تەمەن 19 ساڵ بە ڕەگەز عەرەب، دایكی خۆی بە ناوی (س، ا) كوشتووە، دوای ڕووداوەكە تۆمەتبارەكە بۆ ناحیەی (شەرگات)ی سەر بە پارێزگای مووسڵ ڕای كرد، دواتر توانرا بهێنرێتەوە و دەستگیر بكرێت".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر كرا، دادوەریش بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە 405 لە یاسای سزادانی عێراقی.



PM:03:06:24/09/2019