شاندێکی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەرێم دەکات



سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند" لەچەند رۆژى داهاتوو شاندێکى پەرلەمانى عێراق سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن بەمەبستى لێکنزیکبوونەوە و دروستکردنى تێگەیشتنێکى هاوبەش بۆ ئەو کێشانەى کە لەنێوان هەرێم و ناوەند کەڵەکەبوون".

د.ڤیان سەبرى ، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى رایدەگەیەنێت: بەمەبەستى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا شاندێکى پەرلەمانى عێراق لە لێژنەکانى یاسایى و دارایى و نەوت سەردنى هەرێم دەکەن، شاندەکە لە ئەندامانى لێژنەکانى یاسایى و دارایى و ئابوورى و نەوت و گازى پەرلەمانى عێراق پێکدێن، بەمەبەستى بەدواداچوون و چاودێرى کارووبارى تایبەت بەلێژنەکانیان سەردنى هەرێمیان کردووە و لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار بەو پرسانە کۆدەبنەوە. 

هاوکات سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە بەر لەوەى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى عێراق بۆساڵى ٢٠٢٠ بگاتە پەرلەمان هەردوولا بگەنە رێککەوتن چونکە ئەگەر بودجە بەبێ رێککەوتنى پێشوەختە بگاتە پەرلەمان زۆر سەخت دەبێت دیدێکى هاوبەش دروستبکرێت و رێککەوتن ئەنجام بدرێت.










AM:09:25:29/09/2019