پەنابەرێكی كورد هاوسەرەكەی خۆی كوشت

پەنابەرێكی كوردی خەڵكی مەهاباد كە لە توركیا دەژی بە چەقۆ هاوسەرەكەی خۆی كوشت و خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبووڵ كردووە.

ڕێكخراوی "هەنگاو" بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە ڕۆژی هەینی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٩ پەنابەرێكی خەڵكی مەهاباد بە ناوی "عەبدوڕەحمان ئەعزەمی ‌ڕاد" تەمەن ٣٦ ساڵ  هاوژینەكەی خۆی بە ناوی "موحیبەت مەحموودی" خەڵكی گوندی "گۆكتەپە"ی ئەو شارەی بە چەقۆ كوشتووە.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایگەیاندووە عەبدوڕەحمان بەهۆی كێشەی خێزانی و لەژێر ناوی "شەرەف"، ژنە تەمەن ٢٦ ساڵانەكەی خۆی كوشتووە و هەمان ڕۆژ خۆی ڕادەستی پۆلیسی شاری ئیستانبووڵ كردووە.

ئەو ژن و مێردە دوو كچیان هەبووە و ساڵی ڕابردوو ئێرانیان بەجێ هێشتووە، پێشتر ئەو بنەماڵەیە خۆیان گەیاندبوو وڵاتی ئۆكرانیا، بەڵام بەهۆی دزینی پارە لە لایەن قاچاخچییەوە، حكوومەتی ئۆكراین دیپۆرتی توركیای كردبوونەوە.

 


PM:02:18:30/09/2019