قائیمقامیەتى سلێمانى ئامارى سەردان و بەدواداچونەکانى مانگى ئەیلولی لیژنەى دووى سەر بە لیژنەکانى قائیمقامیەت ڕادەگەیەنێت، هاوکات قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند" لە ماوه‌ى ته‌نیا مانگێكدا لیژنه‌ى دوى سه‌ر به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى سه‌ردانى ٢٢٢ شوێنى كردووە".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، له ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا چه‌ندین شوێن رووبه‌ڕوى سزاكراونه‌ته‌وه و ده‌ستخۆشى له‌و شوێنانه كراوه كه پابه‌ندنى جێبه‌جێ كردنى مه‌رج و رێنماییه‌كانى كاركردن بوون.
لەڕاگەیەندراوەدکەی قایمقامییەتی سلێمانی ئاماژە بەوەشکرا" به‌پێى ئاماره‌كانى لیژنه‌كه له مانگی ئەیلولدا ١٧ شوێن رووبه‌ڕوى سزای دارایى كراونە‌ته‌وه، به‌هۆى بونى جۆره‌كانى سه‌رپێچى و وه‌ك پێویست پابه‌ندن نه‌بون ٦٦ شوێن ئاگادار كراونه‌ته‌وه، هەروەها شوێنێك له‌سه‌ر فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى داخراوه".
هاوکات له ئامارى لیژنه‌كه‌دا هاتووه له مانگى ڕابردوودا ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر ٣٩ پارچه جگه‌ر و ٤١ پاکەت قیمه‌ى خراپبوو، هه‌روه‌ها ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ده‌یان كلیۆگرام مه‌واد و خواردنى ماوه به‌سه‌رچوو زیان به‌خشدا و دواى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى له‌ناوبراوه.