لەسەر پشووی رۆژی شەممەی قوتابخانەکان روونکردنەوە دەدرێت

لەسەر هەواڵی پشووی رۆژانی شەممە لە دامەزراوەکانی پەروەردەدا، وەزارەت روونکردنەوە دەدات و دەڵێت " ئەو هەواڵە هیچ ئەساسێکی نییە".

 

 
لە چەند ماڵپەڕ و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دەنگۆیەك بڵاوبوەوە لەسەر بوونی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تێیدا ئاماژە بەوەكرابوو كە ڕۆژانی شەممە لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوەتە پشوو، بەڵام پەروەردە ئەو زانیاریانە رەتدەکاتەوە.

 

 
بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " سەرلەبەری ئەو هەواڵە ناڕاستە و هیچ ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی پەروەردەوە تایبەت بەو پرسە ڕانەگەیەنراوە".

 
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو كە ڕۆژانی شەممە هاوشێوەی ڕۆژەكانی تری هەفتە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەوام ئاساییە.

 


PM:10:31:01/10/2019