لە هەولێر دەستبەسەر زیاتر لە ١٥ بارهەڵگر كاڵای جۆراو جۆری ماوەبەسەرچو‌ودا گیرا

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی هەولێر ڕایگەیان" لەلایەن لیژنەی هاوبەشەكانی چاودێری بازرگانیی هەولێر و قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە كۆگایەكدا دەستبەسەر زیاتر لە ١٥ بارهەڵگر كاڵای جۆراو جۆری ماوەبەسەرچو‌ودا گیرا و گوتی "ئەو كاڵایانە كە زۆرینەیان مەوادی پاکكەرەوە بوون لە كۆگایەكدا لەسەر رێگای بەحركە دەستیان بەسەردا گیراوە".

 

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانیی هەولێر ڕاشیدەگەیەنێت: دوای پشكنین دەركەوت كە ئەو كاڵایانە بۆ بەكارهێنان‌ نەشیاون و ئەمڕۆ شەممە ٥     تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەرجەم ئەو كاڵایانە لەناوبران.  






PM:02:18:05/10/2019