سەرۆکوەزایرانی یۆنان: دەبێت کۆنترۆلی شەپۆلی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەوە بکرێت



سەرۆکوەزایرانی یۆنان ڕایگەیاند"  پێوستە تورکیا بەرپرسیاریەتی پەنابەران لە ئەستۆ بگرێت".

کیراکۆس متسۆتاکس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان  لە میانی دیبەتێکی تایبەتدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایدەگەیەنێت: هەرەشەی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی کرد کە سەرکەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی مافی پەنابەرێتی، دەبێت کۆنترۆلی شەپۆلی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەوە بکرێت. 

ئەو وتانەی متسۆتاکس لە کاتێکدایە، لە دوو مانگی رابردودا وڵاتی یۆنان لەدوای ساڵی ٢٠١٥ەوە دەروازەی تێپەڕبونی زۆرترین ژمارەی پەنابەر بووە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، کە لە سنورە ئاویەکانی تورکیا و دەریای ئیجەوە بەرەو یۆنان هەڵهاتون. 



PM:05:12:05/10/2019