گۆڕانکاری بەسەر دراوە بیانییەکان دێت
بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەکان ڕاگەیەنرا کە دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێکی نوێیان تۆمارکرد، کە دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٦٠٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە١٣١ هەزارو ٦٥٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٦ هەزار ٨٥٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزار ١٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ شەممە نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی ١٠ هەزارو ٤٥٠ دینار بوو.
AM:10:58:06/10/2019