پاسپۆرتى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى سلێمانى هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بۆ وەرگرتنەوەى پاسپۆرتەکانیان، سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان بكه‌ن دەشڵێت "بەشى پێدانەوەى پاسپۆرت ئێستا تا کاتژمێر 6ى ئێوارە دەوام دەکەن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه، تیایدا هاتووه "ئاگادارى ئەو هاووڵاتییانە دەکەین کە پێشتر مامەڵەى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرتیان کردووە لە بەڕێوەبەرایەتیمان تا ڕۆژى 31/9/2019، پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە بۆ وەرگرتنەوە سەردانمان بکەن، جگە لەو هاووڵاتییانەى مامەڵەى (ونبوون، تێكچوون، یان هەڵەى پاسپۆرت و به‌پێى داواكارى)یان هەبووە، بەپێی ئەو ماوەیەى دیارى کراوە سەردان بکەن".
ئەوەش هاتووە: پاسپۆرتى سلێمانى ئاگادارى هاووڵاتییان ده‌كاته‌وە، بەشى پێدانەوەى پاسپۆرت ئێستا تا کاتژمێر 6ى ئێوارە دەوام دەکەن.
PM:01:06:07/10/2019