وێنە.. گوڵسەران نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە


خانمە ئەستێرەی نواندنی تورکیا نورگوڵ یەشڵجای کە بەکەسایەتی گوڵسەران ناسراوە، جیاواز دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی راکێشانی سەرنجی فانەکانی.

 
نورگوڵ، لەواڵی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کەدەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین. 

 


PM:08:17:07/10/2019