هەسەدە ڕوو لە دیمەشق و کرملن دەکات

بەرپرسێکی هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەست بە ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکەن لەگەڵ هەریەک لە دیمەشق و مۆسکۆدا، بۆ پڕکردنەوەی جێگەی هێزەکانی ئەمریکا.

ئەمڕۆ سێشەممە بەدران چیا کورد، بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی سوریایی دیموکرات بە رۆیتەرزی راگەیاند، ئەگەر هاتوو ئەمریکا لەناوچەکدا کشایەوە، بەتایبەت ناوچە سنوریەکان، ئەوا دەسەڵاتدارنی کورد لەسوریا ناچاردەبێت بەدواداچون بۆ هەمو بژاردەکان بکات کە لەبەردەستیدایە.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، لەوانەیە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنەی کە لەپاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەناوچەکەدا دروستدەبێت، کوردەکان پەنا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دیمەشق و مۆسکۆدا ببەن، یان کۆبونەوەی دیکە لەوبارەیەوە ئەنجامبدات.

دوێنێ دوشەممە ویلایەتە یەکگرتوەکان 50 سەربازی لەهێزەکانی خۆی لەناوچەی سنوری نێوان تورکیا و سوریا کشاندەوە و ئەم هەنگاوەش ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیەدا.

PM:05:59:08/10/2019