لەسەر کورد سعودیە دژی تورکیا بەیانێکی دەرکرد



سعودیە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا مەحکوم دەکات و بە دەستدرێژیكردنە سەر سەربەخۆیی و سەروەری سوریا وەسفی دەكات.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە راگەیەندراوێكی دەربارەی هێرشە سەربازییەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا بڵاوكردەوە و تێیدا هێرشەكەی مەحکوم كرد.
 سعودیە روونیشیكردەوە كە هێرشەكە دەستدرێژییە بۆ سەر یەكێتیی و سەربەخۆیی سەروەری سوریا.
 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە نیگەرانی خۆیشی دەربڕی لە دەرئەنجامەكانی ئەو هێرشە كە كە وەك هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ناوچەكە ناویهێناوە و راشیگەیاند كە ئەو هێرشە رەنگدانەوەی نەرێنیی لەسەر سەقامگیرری ناوچەكە دەبێت و دەبێتە هۆی لەباربردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.
 


PM:10:42:09/10/2019