ئەردۆغان: هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاناگرین


ئەمریکا هەڕەشەى سزادانى ئابورى تورکیا دەکات، هاوکات سەرۆک کۆماری تورکیاش ڕایگەیاند" هێرشەکانیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕاناگرن، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەمریکا کە داواى ڕاگرتنى هێرشەکانى کردبوو".

ستیڤن منوچین، وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند" ئەگەر پێویست بکات دەتوانین سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنین، ترەمپ بەرپرسانى ئەمریکاى ڕاسپاردووە ڕەشنوسێک ئامادەبکەن بۆ سزادانى تورکیا و دەتوانین ئابورى تورکیا داتەپێنین، ئەگەر پێویست بکات".

هەروەها لاى خۆشێوە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد: بوونى ئەوان لە سوریا بۆ دابەشکردنى خاکى ئەو وڵاتە نییە و ئۆپراسیۆنەکەیان ڕاناگرن.  

لێدوانەکەى ئەردۆغان دواى داواکەى مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا هات لە تورکیا بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانى. 







PM:10:21:11/10/2019