هەسەدە فەرماندەیەکی ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا دەکەنە ئامانج

هەسەدە رایدەگەیەنێت لەشاری سەری کانێ توانیویانە فەرماندەی کەتیبەی " هەڵۆکانی "  هاوپەیمانی تورکیا کە ناوی " نبیە موسی تەها "یە بەئامانج بگرن.

ماڵپەڕی خەبەر ٢٤ کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوای کوردستانە بڵاویکردەوە کە هێزەکانی سوریای دیموکراتی شوێنی خۆ حەشاردانی ئەو فەرماندەیەیان پێزانیووەو کردوویانەتە ئامانج.

نەبییە موسی تەها بەشداری شەڕی عفرینی کردووە، ئەندامێکی ئەساسی کۆمەڵەی ئیسلامییە کوردەکانە لە سوریا، بە سیخوڕێکی حکومەتی تورکیایە.

 

 


PM:11:26:14/10/2019