ترەمپ بۆ ئەردۆغان: خۆت سور مەکەرەوە گەمژە مەبە

دەقی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرا دەبێت کە داوای رێککەوتنی لێدەکات. 
 
ترەمپ لە نامەکەیدا دەڵێت "با رێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتاری هەزاران خەڵک لە ئەستۆبگریت و منیش نامەوێت تێکشکاندنی ئابووری تورکیا لە ئەستۆبگرم - خۆشت دەزانیت دەتوانم و پێشتریش نموونەیەکی بچوکی لەو شێوەم پێپیشانداویت کاتی سەپاندنی سزا بە هۆی کەیسی قەشە برۆنسن".
 

دەقی نامەی دۆناڵد جەی ترامپ بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان


کۆشکی سپی
واشنتۆن
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩
 
بەرێز
رەجەب تەیب ئەردۆگان
سەرۆک کۆماری تورکیا
ئەنقەرە
 
بەرێز سەرۆک،
با رێکەوتنێکی باش بکەین. تۆ ناتەوێت بەرپرسیار بیت لە کوشتاری هەزاران کەس، و منیش نامەوێت بەرپرسیار بم لە وێران کردنی ئابوری تورکیا-بەڵام دەیکەم. پێشتر من نموونەیەکم پێدان پەیوەست بە قەشە برانسن.

من زۆر کارم کردووە هەندێ لە کێشەکانی ئێوە چارەسەر بکەم. جیهان نائومێد مەکە-دەتوانی رێکەوتنێکی زۆر باش بکەین. ژەنراڵ مەزڵوم ئامادەیە دانوستاندنت لەگەڵ بکات، هەروەها ئامادەیە سازشگەلێک بکات کە لە رابردوودا هەرگیز نەیکردووە. من بە تایبەت نامەکەی هاوپێچ دەکەم کە هەر ئێستا پێمگەیشت.
 
مێژوو بە باش سەیرت دەکات ئەگەر ئەمە بە دروستی و مرۆڤانە بکەین. هەمیشە وەکو شەیتان سەیرت دەکات ئەگەر شتی باش روو نەدات. خۆت سور مەکەرەوە. گەمژە مەبە.
 
دواتر تەلەفونت بۆ دەکەم.
 
لەگەڵ رێزدا.
ئیمزای دۆناڵد ترەمپ

AM:09:03:17/10/2019