ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم دەڵێت: سوپای داگیرکەری تورکیا و چەکدارەکان کە ناتوانن لە سەرێکانی پێشڕەوی بکەن، ئەو شارەیان گەمارۆ داوە و بێ وەستان بۆردوومان دەکەن.
ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤدەم، ئاماژەیە بەوەداوە، کە شاری سەرێکانی لە گەمارۆی سوپای تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکایدایە و خەڵکی مەدەنی بێ ئاو و خواردن و کارەبان.
ئاڵدار خەلیل هەروەها ڕایگەیاندووە، کە نەخۆشخانەی شارەکە لەژێر مەترسی بۆردوومانی فڕۆکەکان دایە و وتی: پێویستە هەموولایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵبدەن کە پێش لە کۆمەڵکوژی خەڵکی مەدەنی بگرن.
ئاڵدار خەلیل هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە، کە ئەنجومەنی ئاسایش کۆبوونەوەیەکی لەسەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد، بەڵام نەیتوانی بڕیارێک لەسەر ئەو بابەتە دەربکات.