بریتانیا...ناسنامەی ئەو 39 كەسە ئاشكراكرا كە دوێنێ لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە

پۆلیسی بریتانیا ناسنامەی 39 كەسەكەی روداوەكەی دوێنێی ئاشكرا كرد كە دوێنێ لە بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە و رایگەیاند، سەرجەمیان بەڕەگەز هاوڵاتی چینین.

مو رۆبنسۆ، گەنجێكی تەمەن 25 ساڵی ئێرلەندیە، لە ئێستادا وەك تۆمەتباری سەرەكی بە تاوانی كوشتنی ئەو 39 كەسە دەستگیركراوە، كە دوێنێ لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزرانەوە، كە یەكێكیان مێردمنداڵ بووە.

ئەو گەنجە دانیشتووی بوتاداونە لە ناوچەی ئەرمانگە لەئیرلەندای باكور، تا ساڵی رابردوو كاری بۆ كۆمپانیایەكی گواستنەوە كردوە، لە پاشاندا وازی لە كارەكەی هێناوە.

ئەو بارهەڵگرە رەنگی سوربوە و بۆ گواستنەوەی خواردەمەنی بەستوو بەكارهاتووە و لە بولگالیاوە هاتوەتە بریتانیا، ئەو ناوچەیەی كە تاوانەكەی تیایدا رویداوە نزیكە لە بازاڕێكەوە لەسەر رێگای 25 بەرەو دراتفۆڕت.

وتەبێژێك بەناوی داواكاری گشتی فیدراڵی بریتانیا رایگەیاند" نازانرێت ئەو بارهەڵگرە ماوەی هەند رۆژ لە بوڵگاریا ماوەتەوە، پێدەچێت چەند كاتژمێرێك بێت یاخود چەندین رۆژ، ئێمە هێشتا دڵنیانین".

دوێنێ چوارشەممە پۆلیس بریتانیا رایگەیاند، لە رۆژهەڵاتی بریتانیا تەرمی 39 كەس لەناو بارهەڵگرێكدا دۆزراونەتەوە، كە یەكێكیان مێردمنداڵێكە و پێدەچێت خنكێندرابن.
 


PM:01:57:24/10/2019